بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا ڕوو لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی ، لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(ص) پیرۆز کرد، پێغەمبەرێک کە پەیامهێنەری ئاشتی و ڕەحمەت بووە بۆ هەموو خەڵکانی جیهان، پێغەمبەرێک کە سیرەو ڕەوشتی بەردەوام ڕێشاندەرو چارەسەری بووە بۆ تەواوی بڕواداران و موسڵمانان بە درێژایی مێژوو.
(حەسەن ڕۆحانی) سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هیواداری دەربڕی کە بە پەیڕەوی کردن لە سیرەو فێرکارییەکانی بەرزی پێغەمبەری ئەکرەم (د.خ) ، شوێنکەوتووانی ئەو حەزرەتە، ئاسایشت، دادگەری و ئاشتی بۆ گۆی زەوی و بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بە دیاری بهێنن.
سبەینێ هەینی 17ی ڕەبیعولئەوەڵی ساڵی 1441ی کۆچیی مانگی، ڕێککەوت لەگەڵ 15ی نوامبەری 2019، ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(د.خ) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام و ساڵگەڕی لە دایک بوونی شەشەمین ئەستێرەی درەوەشاوەی ئیمامەت و ویلایەت حەزرەتی ئیمام حەعفەری سادق(ع)ە.
.........
340